پایتەخت

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بۆ پایتەخت: بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆن کارمەندێک بریندار بوو

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بۆ پایتەخت: بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆن کارمەندێک بریندار بوو
کورتە

کارمەندێکی بەرگری شارستانی بەهۆی هێرشی درۆنی بریندار بوو

ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنێک لە سنووری قەزای خەلیفان کەوتە خوارەوە، سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان ئاشکرای دەکات، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەکە کارمەندێک بریندار بووە.

 

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە  دۆڵی ئاڵانەی سنوری قەزای خەلیفان ڕووداوەکە ڕوویداوە کارمەندێکی بەرگری شارستانی سۆران بریندار بووە.

 

ئەم سەرچاوەیە ئاشکرای دەکات، دوای کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە ئاگر کەوتووەتەوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دراوە، هەروەها دووبارە درۆنێک لە هەمان شوێن کەوتووەتە خوارەوە بەم هۆیەوە کارمەندەکە بریندار بووە.

 

سەرچاوەکە بۆ پایتەخت ئاشکرای دەکات، سەرەتا وایانزانیوە کارمەندەکە گیانی لەدەستداوە چونکە پەیوەندییان بەو کارمەندە پچراوە، بەڵام دواتر دڵنیا بوونەتەوە لەوەی کارمەندەکە سەلامەتە.

17 ئازار 2026 21:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026