پایتەخت

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: بەشداری کۆبوونەوکەی ئەمشەوی پەرلەمان ناکەین

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: بەشداری کۆبوونەوکەی ئەمشەوی پەرلەمان ناکەین
کورتە

پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراقی کرد

بڕیارە ئەمشەو پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان بکات، فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی کۆبوونەوەکەی کرد.

 

کەمێک لەمەوبەر فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، بەشداری کۆبوونەوەی ئەمشەو ناکات کە بڕیارە بەڕێوە بچێت، بەهۆی ئەوەی کە خشتەی کارەکەی بەبێ ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانراوە، ئەمەش پێچەوانەی ماددەکانی (9) و (37)  پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنى نوێنەرانە.


 
پەرلەمانی عێراق ئەمشەو کاتژمێر 9:00 کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.

 

فراکسیۆنی پارتی دووپاتی دەکاتەوە، ئەم کۆبوونەوەیە بە شێوەی ئێستای  پێچەوانەی ڕێوشوێنەکانی یاسادانانە.

 

فراکسیۆنی پارتی داوا لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەن دەکات، پابەند بێت بە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەن بۆ پاراستنی شکۆ و متمانەی دامەزراوەی یاسادانان.

 

بەپێی کارنامەی پەرلەمانی عێراق لەسەر هەناردەی نەوتی کەرکووک، بە بۆڕی هەرێمی کوردستان بانگهێشتی وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

17 ئازار 2026 20:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026