ڕۆیته‌رز: موجته‌با خامنه‌یی ئاڵۆزی زیاتر بۆ ئێران و ناوچه‌كه دروست ده‌كات
پێناچێت موجته‌با خامنه‌یی داهاتووێكی باشتر بۆ گه‌لی ئێران بنیادبنێت
دوای هه‌ڵبژاردنی موجته‌با خامنه‌یی هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنێكی ڕابه‌ری نوێیه، به‌ڵان به‌هۆی بریندارییه‌وه هیچ ده‌ركه‌وتنێكی نییه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، هه‌واڵگری ئیسرائیل ئاشكرای كردووه موجتەبا خامنەیی، ڕابه‌ری باڵا و نوێی ئێران لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا به سوكی بریندار بووه، ئه‌مه تاكه هۆکاری دەرنەکەوتنییه‌تی.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری سێ سه‌رچاوه‌ی باڵای ئێران باس له‌وه ده‌كات، كه هه‌ڵبژاردنی موجته‌با خامنه‌یی كرژی و ئاڵۆزی له‌نێو خۆی ئێران زیاد ده‌كات و به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه له باوكی تووندتر ده‌بێت، ده‌بێته هۆی دروستبوونی 'شه‌ڕانگێزی' زیاتر له ناوچه‌كه.
ڕۆیته‌رز نووسیویه‌تی، سوپای پاسداران دیاریكردن و هه‌ڵبژاردنی موجتەبا خامنەیی سه‌پاندووه. پێیوایه، موجته‌با له باوكی نه‌رمتره، به‌ڵام پشتیوانی له هێزه كۆنه‌په‌رستییه‌كه‌ی خامنه‌یی باوك ده‌كات.