پایتەخت

وێنە و ڤیدیۆ گرتنی ئەو شوێنانەی بە درۆن و مووشەک دەکرێنە ئامانج قەدەغەکرا

وێنە و ڤیدیۆ گرتنی ئەو شوێنانەی بە درۆن و مووشەک دەکرێنە ئامانج قەدەغەکرا
کورتە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو ئاسایشی نیشتیمانی بڕیاریدا

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی شوێنە بەئامانج گیراوەکان لەلایەن کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتییان قەدەغە بکات، دووپاتی دەکاتەوە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە. 

کەمێک لەمەوبەر فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێک دا بۆ هاووڵاتییان و کەناڵەکانی راگەیاندن ئاماژەی بەوە دا، لە پێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و ڕێگری کردن لە هەر لێکەوتەیەکی نەرێنی بڕیاردرا، نزیکبوونەوە لەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، یان وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکانیان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

فەرمانگەی میدیای و زانیاری دووپاتی کردەوە، هەر کەسێک ڤیدیۆی کەوتن یان ئاڕاستەکردنی درۆن بگرێت، با تەنیا بۆ ئەم ژمارانە بنێرێت:
 

٠٧٥١٥٠٤٨٠٠٧

٠٧٥٠١٥٥٨٧٨٨

٠٧٥٠٢٥٢٢٧٢٨
 چونکە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە بدرێت بە میدیاکان یان لە پەیج و هەژماری کەسی بڵاوبکرێتەوە، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، فەرمانگەی میدیای و زانیاری هۆشداری بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەدات، کە بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و شوێنی رووداوەکان ئاشکرا نەکەن.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانگەی میدیای و زانیاری هاتووە، هەر کەناڵێک پابەندی نەبێت، ئەوا ڕێکاری یاسایی تووندی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

12 ئازار 2026 19:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026