پایتەخت

چەند ملیاری پارەی مووچە گەیشتووە؟

چەند ملیاری پارەی مووچە گەیشتووە؟
کورتە

وەزارەتی دارایی عێراق بڕێکی دیکەی مووچەی مانگی دووی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد؛ هێشتان گوژمەیەکی دیکە ماوە بنێردرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا بە دوو گوژمە پارەی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان تەمویل کردووە، هاوکات وادەی تەمویل کردنی کۆی پارەی پێویست بۆ مووچە دیار نییە.

ڕۆژی چوارشەممە 4ـی 3ـی 2026، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی نانەوتی ڕەوانەی بەغدا کرد، بۆ ڕۆژی دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بە گوژمەیەک بڕی 274 ملیار و963 ملیۆن دینار وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی ڕەوانە کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 639 ملیار دیناری بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 650 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە کردووە.

ئەمە لە کاتێکدا دەبوایە وەزارەتی دارایی عێراق بە یەک گوژمە نزیکەی 970 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی شوبات ڕەوانە کردبا.

08 ئازار 2026 16:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026