پایتەخت

بۆ یەکەمجار زمانی کوردی لە پەیامی فەرمی سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپی دا بەکاردێت

بۆ یەکەمجار زمانی کوردی لە پەیامی فەرمی سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپی دا بەکاردێت
کورتە

سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی کوردی لە پەرەی فەرمی خۆیدا هاوسۆزی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو دەربڕی

سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی کوردی لە پەرەی فەرمی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە هاوسۆزی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی.

 

ئەمشەو شەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە زمانی کوردی لە پەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە: "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عیراق نێچیرڤان بارزانی ئەنجامدا، پابەندی فەرەنسام بۆ سەقامگیری و ئاسایشی عیراق، لە چوارچێوەکەشیدا هەرێمی کوردستان، دووپات کردەوە".

 

ئیمانوێل ماکرۆن دووپاتی کردەوە: "هاوسۆزی خۆم بەرامبەر هێرشەکانی چەند رۆژی رابردوو بۆ نێچیرڤان بارزانی دەربڕی، هاوڕابووین لە بەردەوامیدان بە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ملمڵانێی ناوچەکە".

 

سەرۆکی فەرەنسا لە پشتیوانیکردن لە رێزگرتنی تەواوی سەروەری و ئاسایش و یەکپارچەیی عیراق، بە کوردستانیشەوە، بەردەوام دەبێت.

07 ئازار 2026 23:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026