شو چین جیانگ: ئه‌مریكا تاڵاوی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌نۆشێت و لاواز ده‌بێت
پێشبینیكارێكی گه‌وره‌ی چین، له 2024 وتاری 'ته‌ڵه‌ی ئێران' ده‌نووسێت و له 2026 پێشبینییه‌كه‌ی ده‌بێته ڕاستی
پێشبینیكارێكی چینی، دوای به‌دیهاتنی ده‌یان پێشبینی و ڕوودانی ده‌یان ڕووداوی گه‌وره ئه‌مجاره باس له شكستی ئه‌مریكا و لاوازبوونی به‌هۆی هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كات.
شو چین جیانگ، پرۆفیسیۆری چینی و ئه‌كادیمیست به 'نۆستراداموسی چین' یان 'پیاوی مێژووی پێشبینی' ناسراوه و پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی گشتی ڕایگه‌یاند، ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌نێوان واشنتن و تاران له‌دایكبووه، بۆ شەڕێکی درێژخایەن و ئاڵۆز ده‌گۆڕێت.
ئه‌كادیمیستییه چینییه‌كه ئاشكرای ده‌كات، پێگه و ڕۆڵی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست لاواز ده‌بێت، ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی ئێستا هه‌مان ئه‌و ئه‌مریكایه‌ی داهاتوو نابێت و كاریگه‌ری له ناوچه‌كه زۆر كه‌مده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات، له مانگی ئازاری 2027، ئه‌مریكا له‌شكركێشییه‌كی زه‌مینی فراوان و گه‌وره ده‌كاته سه‌ر ئێران. له‌و هێرشه ئیسرائیل، سعودییه، وڵاتانی وەک شانشینی یەکگرتوو، ئوسترالیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و پۆڵەندا به‌شداری ده‌كه‌ن. هه‌ر چه‌نده ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنێكی ڕوون و دیار به‌ده‌ست ناهێنێت.
پێشبینیكاره چینییه‌كه ئاشكرای ده‌كات، سێ فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێرشی سه‌ربازی زه‌مینی له ئازاری 2027 بكاته سه‌ر ئێران. یه‌كه‌م: فشارەکانی گرووپە لایەنگرەکانی ئیسرائیل لە ئەمریکا. دووه‌م: خواستی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی وەک زلهێزێکی باڵادەستی جیهانی. سێیه‌م: ململانێی ناوچه‌یی.
شو چین جیانگ، پڕۆفیسیۆرێكی چینی ناسراوه و به ئۆنڵاین وانه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كات، شڕۆڤه و پێشبینییه‌كانی له یوتیوب بڵاوده‌كاته‌وه. له ساڵی 2024 وتارێكی به‌ناوی 'ته‌ڵه‌ی ئێران' بڵاوكرده‌وه. پێشبینی ته‌واوی ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئێستای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كرد.