سوپای ئه‌مریكا شكستی سوپای ئێرانی ڕاگه‌یاند
سوپای ئه‌مریكا پێشبینی ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی سوپای ئێرانی نه‌كردبوو
سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ئاماره‌كانی ڕۆژانی جه‌نگی ڕاگه‌یاند و ئاشكرای كرد، سوپای ئێران به‌جۆرێك شكستی هێناوه كه ئه‌وان هه‌رگیز پێشبییان نه‌كردووه.
جه‌نه‌ڕاڵ دان کین، سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕایگه‌یاند، ئێران خاوه‌ن توانایه‌كی سه‌ربازی ته‌واو لاوازه. پێشبینی ئه‌وه‌مان كردبوو، كێشه بۆ پلاندانه‌رانی سه‌ربازی ئه‌مریكا دروست ده‌كات، به‌ڵام وا نه‌بوو.
هه‌وره‌ها ئاشكرای ده‌كات، سه‌ركه‌وتنیان له كۆتایی هێنان به 'توانا ده‌ریاییه‌كانی ئێران' به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پیێ ئاماری ی سێنتكۆم، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هێرشكراوه‌ته سه‌ر 5 هه‌زار ئامانج و زیاتر له 50 كه‌شتی ئه‌و وڵاته نقووم بوون و تێكشكێنردراون.