سەرۆک بارزانی و تۆم باراک قسەیان کرد
تۆم باراک سڵاو و ڕێزی دۆناڵد ترەمپی گەیاندە سەرۆک بارزانی
تۆم باراک سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات، کە هەمیشە بە سەرکردایەتییەکی حەکیمانە ئیدارەی سیاسەت و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك بارزانی و تۆم باراك نوێنەری سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا و باڵیۆزی ئەمەریكا لە توركیا ئەنجام درا.
بارەگای بارزانی سەبارەت بەناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە ڕایگەیاند، تۆم باراك سڵاو و ڕێزی دۆناڵد ترەمپی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کرد، کە هەمیشە بە سەرکردایەتییەکی حەکیمانە ئیدارەی سیاسەت و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکەی کردووە.
تۆم باراک ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمەریکا هەمیشە وەک هاوپەیمان و دۆست سەیری هەرێمی کوردستان دەکات و بەردەوام دەبن لەسەر هەماهەنگیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، ئەوان هاوکار دەبن کە لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئێستای ناوچەکە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق چارەسەر بکرێن بە جۆرێک کە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت لە هەموو بوارەکاندا.
لەی خۆیەوە، سەرۆک بارزانی سوپاسی دۆناڵد ترەمپی کرد و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆی دەربڕی و سوپاسی تۆم باراکی بۆ رۆڵە کاریگەرەکەی کرد.
سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە، ئێمە هەمیشە بەشێک بووین لە چارەسەر و هەرگیز بەشێک نەبوون و نابین لە هیچ کێشە و ئاڵۆزییەک، بەو هێرش و پەلامارە ناڕەوایانە دا کە لەلایەن هەندێ هێزی بەدەر لە یاسا دەکرێنە هەرێمی کوردستان.
لە کۆتایی پەیوەندییەکە، هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەرێمی کوردستان و عێراق بەدوور بگیرێن لەم شەڕە و پارێزراو بن.