كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی ده‌چێته‌وه دادگا؟
بوڕهان ڕەشید گوڵه، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی بەڕێوەنەچوونی دانیشتنی دادگایی‌کردنی لاهور شێخ جەنگی ڕاگەیاند
وا بڕیار بوو ئه‌مڕۆ دادگاییكردنی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له سلێمانی به‌رێوه‌بچێت، به‌ڵام تیمی پارێزه‌رانی ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ بوڕهان ڕه‌شید گوڵه، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی به پایته‌خت میدیای ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هیچ دانیشتنێكی لاهور شێخ جه‌نگی، سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی لاهور شێخ جه‌نگی به‌رێوه‌نه‌چووه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، دادوه‌ر داواكه‌ی نه‌بینیوه و خوێنده‌وه‌ی بۆ نه‌كراوه. به گووته‌ی پارێزه‌ره‌كه‌ی، تائێستا هیچ واده و به‌روارێك بۆ دانیشتن و خوێندنه‌وه و بینینی داواكه‌ی دیاری نه‌كراوه.
ئه‌مه دوا ئه‌وه دێت، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو له زۆرینه‌ی پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ میدیا وا بڵاوكرایه‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكی دیكه لاهور شێخ جه‌نگی ئازاد ده‌كرێت و ڕێككه‌وتن كراوه.