هەڵوێست و کۆمەڵ لای سوودانی ئیدانەی هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی دەکەن
فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ چوونەتە لای سوودانی و ئیدانەی هێرشەکان دەکەن و نیگەرانی خۆیان گەیاندووە
ماوەی چەند ڕۆژێکە بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەگیرێنە ئامانج، بۆ ئەم مەبەستە فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ چوونەتە لای سوودانی و ئیدانەی هێرشەکان دەکەن و نیگەرانی خۆیان گەیاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق سەردانییان کردووە نیگەرانی خۆیان لەبارەی هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەربڕیوە و بە ئیدانەی هێرشەکانیان کرد.
ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژە لەلایەن حەشدی شەعبی و گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق هێرش دەکرێتە سەر شارەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ( هەولێر و سلێمانی).
محەممەد شیاع سوودانی ئاماژەی بەوە دا، فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ بەئامانجگرتنی ناوچەکانی عێراق یان بەکارهێنانیان وەک بنکەیەک بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک ڕەت دەکەنەوە.
فراکسیۆنی هەڵوێست و کۆمەڵ بەهیچ جۆرێک ئیدانەی هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانییان لای سەرۆکوەزیرانی عێراق نەکردووە و ئاماژەیان پێ نەداوە، بۆیە ئەم جۆرە مامەلەیە لەلایەن ئەو پەرلەمانتارانەوە لەم دۆخە مەترسیدارەدا دەچێتە خانەی دژایەتی هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان ڕای خۆیان دەربڕی و ئەم دوو فراکسیۆنە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئامادە نەبوون.