هۆشداری له قۆناغی دووه‌می جه‌نگ ده‌درێت
جه‌نگ ده‌چێته قۆناغێكی مه‌ترسیدار و ئه‌گه‌ری فراوانبوونی هه‌یه
سه‌نته‌رێكی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه هۆشداری له ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می جه‌نگ ده‌دات. ئاشكرای ده‌كات، چیتر مووشه‌ك به‌كارناهێندرێت و كۆی هێرشه‌كان به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجام ده‌درێت.
دامه‌زراوه‌ی سه‌نته‌ری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی CSISی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، قۆناغی داهاتووی جه‌نگ زۆر مه‌ترسیداره، لە مووشەکەوە بۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەگۆڕێت، چونکە فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان تێچووی کەمتره به‌راورد به مووشه‌ك، ئه‌وه‌ش له‌پێناو پاراستنی ئابووری و لایه‌نی دارایی تا بتواندرێت درێژه به جه‌نگه‌كه بده‌ن.
به‌پێی توێژنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كه، له قۆناغی دووه‌می جه‌نگ هێرشه‌كان ده‌چنه سووڕێكی فراوان و به‌رده‌وام، فشار له‌سه‌ر ژێرخانی وزه، فڕۆكه‌خانه‌كان و به‌نده‌ره‌كان دروست ده‌بێت، مه‌ترسی هه‌یه توركیا و ئازه‌رباینجان به‌شداری جه‌نگه‌كه بكه‌ن، ئه‌و كات ڕاسته‌وخۆ جوگرافیای جه‌نگ فراوانتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها CSIS پێشبینی ده‌كات، ئێران به‌پێی تێپه‌ڕبووونی كات به‌كارهێنانی مووشه‌كی بالیستی كه‌مده‌كاته‌وه. بۆ شوێنگره‌وه‌كه‌یشی بیری له به‌كارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی كردووه‌ته‌وه، چونكه تێچووی كه‌متره.
سه‌نته‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كه نووسیویه‌تی، پێده‌چێت ئێران شێوازی هێرشكردن بگۆڕێت و كه‌میشی بكاته‌وه. ئاماژه‌كان وای بۆ ده‌چن، ئێران هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك شەپۆلێك هێرشی پچڕ پچڕ بۆ پێكانی ئامتنجه‌كان ئه‌نجام بدات و له هه‌ر هێرشێكیش 20 تا 40 فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كاربهێنێت.
به‌پێی دامه‌زراوه ئه‌مریكییه‌كه، تائێستا ئێران نزیكه‌ی 2700 مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی له‌م جه‌نگه‌دا به‌كارهێناوه، كه به‌دڵنیاییه‌وه تێچووه‌كه‌ی ملیاره‌ها دۆلاره.