بەرەی مقاومەی عێراق خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سووتمەنی ئەمریکای گرتە ئەستۆ
بەرەی مقاومە کارەکەی گرتووەتە ئەستۆ و سێنتکۆم ڕەتی دەکاتەوە
دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی سووتەمەنی لە ڕۆژئاوای عێراق، بەرەی مقاومەی ئیسلامی عێراق بەرپرسیاریەتیی خستنەخوارەوەکەی گرتە ئەستۆ.
دوێنی پێنجشەممە فڕۆكەیەکی سووتەمەنی ئەمریکا لە جۆری (KC-135) لە ڕۆژئاوای عێراق بەئامانج گیرا.
دوای رووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: "لەپێناو بەرگریكردن لە سەروەری خاك و ئاسمانی وڵاتەكەمان كە لەلایەن فڕۆكەكانی داگیركەرەوە پێشێلكراوە، موجاهیدەكانمان توانییان بە چەكێكی تایبەت فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە جۆری (KC-135) لە رۆژئاوای عێراق بخەنەخوارەوە".
بەرەی مقاومەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەدا: "فڕۆكەكە لەلایەن گروپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژئاوای عێراق هێرشیان كرابووە سەر".
کەمێک لەمەبەر سێنتکۆم لەسەر رووداوەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە چوار سەرباز گیانیان لەدەستداوە، دوو سەربازیان بێ سەروشوێنن، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.