ئیتاڵیا: ئێران نه‌وه‌ستێندرێت جه‌نگی چەکی ئەتۆم هه‌ڵده‌گیرسێت
ئیتاڵیا دژی ئێران و بۆ پشتگیری ئه‌مریكا و ئیسرائیل دێته نێو جه‌نگه‌كه‌وه
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا، پشتویانی له هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌كات و داوا ده‌كات، ڕێگه له ئێران بگیردرێت له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئه‌مڕۆ جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا ڕایگه‌یاند، نابێت ڕێگه به ڕژێمی ئایوتوڵڵا بده‌ین له پاڵ توانا مووشه‌كییه‌كان ببێته خاوه‌ن خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی. ئه‌م بابه‌ته مه‌ترسیدار و هه‌ستیاره، چونكه ده‌شێت ئێران ڕاسته‌وخۆ هێرش بكاته سه‌ر ئیتاڵیا و وڵاتانی ئه‌وروپا.
مێلۆنی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: به‌مزووانه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست ده‌هێنێت. ده‌توانێت له ئه‌وروپا بدات، ئم په‌ره‌سه‌ندنه‌ش ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی ئه‌تۆم.
پێشتر، به‌رپرسانی به‌ریتانیا ئاماده‌یی خۆیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران و پشتگیری ئه‌مریكا و ئیسرائیل نیشاندابوو.