فرۆشتنی غاز به كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستیپێكرد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕێژە و نرخی دابەشکردنی غازی ماڵانی بەسەر هاووڵاتییان ڕاگەیاند.
له‌مه‌ودوا بوتڵێك غاز به نرخی فه‌رمی له‌ڕێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌فرۆشرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاوولاتییان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بڵاویكرده‌وه، بەمەبەستی کۆنترۆکردنی هەڵکشانی نرخی غازی شلی ماڵان و وەکو هەنگاوی یەکەم لە پارێزگای هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەمڕۆ ڕێکەوتی 11ی ئاداری 2026 لە ڕێگای بریکارەکانی گەڕۆکەوە و بەکارتی ئەلکترۆنی دەست بە دابەشکردنی غاز بۆ ماڵان دەکات.
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه هاووڵاتییان ده‌توانن لە ڕێگای ئەم سیستەمە بەکارتی ئەلیکترۆنی 2 بوتڵی غاز بە نرخی فەرمی 8,500 دینار بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژه لە ڕێگای بریکارەکانی غاز فرۆشەکانی گەڕۆک وەربگرێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، ئه‌مڕۆ لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بوتڵی غازی ماڵان بەنرخی فەرمی (8٫500) هەشت هەزار و پێنج سەد دینار دەفرۆشرێتە هاووڵاتییان بە کارتی ئەلکترۆنی.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ل فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه نرخی بوتڵێك غاز به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتییانی لێ كه‌وته‌وه.