مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق ڕاگه‌یاند
مقاوه‌مه به‌رپرسیاره‌تی خۆی له كوشتنی 13 سه‌ربازی ئه‌مریكی و هێرشكردنه سه‌ر ته‌واوی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕاگه‌یاند
به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی، كوژرانی 13 سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ماوه‌ی 12 ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر بنكه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق (مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق) بڵاویكرده‌وه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی 12 ڕۆژی ڕابردوودا، نزیكه‌ی 300 هێرشمان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق، به‌جۆرێك ته‌نیا له 24 كاتژمێری ڕابردوو 31 هێرشمان ئه‌نجام داون.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، 13 سه‌ربازی ئه‌مریكی به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه كوژراون. هه‌روه‌ها ده‌یان سه‌ربازی دیكه‌ی ئه‌مریكی بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، هێرشه‌كانیان به درۆن و مووشه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن. وای ده‌بینن ئه‌مریكا داگیركه‌ره و به 'بنكه‌ی داگیركه‌ران' ناوی بنكه‌كانی ئه‌مریكا ده‌هێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی عێراق، ده‌ستییان به هێرش بۆ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له عێراق كردووه.