ئه‌مریكا 16 كه‌شتی سه‌ربازی ئێرانی تێك‌شكاند
لە درێژەی هەوڵەکانی ئێران بۆ داخستنی گەرووی هورمز، ئەمریکا بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی هێزە دەریایەکانی وڵاتەکە.
ئه‌مریكا له ترسی مینڕێژكردنی گه‌رووی هورمز 16 كه‌شتی سه‌ربازی له ڕێڕه‌وه ئاوییه‌كه بۆردوومانكرد و تێكیشكاند.
فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) له ئێكس بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 10ی ئه‌م مانگه‌دا 16 كه‌شتی سه‌ربازی ئێرانمان له‌نێو برد.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه‌ی سێنتكۆم، ئه‌و كه‌شتییه سه‌ربازییانه مینیان هه‌ڵگرتبوو و نیازیان وابوو، گه‌رووی هورمز مینڕێژ بكه‌ن.
پێشتر تره‌مپ ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئێران گه‌رووی هورمز مینڕێژ بكات، تووشی ئۆپه‌راسیۆنێكی تووندی سه‌ربازی ده‌بێته‌وه، كه هه‌رگیز وێنه‌ی نه‌بووه.
گه‌رووی هورمز، یه‌كێكه له ڕێڕه‌وه ئاوییه هه‌ره ستراتیژی و بازرگانییه گرنگه‌كانی جیهان، چونكه پێنج یه‌كی نه‌وتی جیهانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.