لیۆنێل مێسی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت

مێسی زۆر پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت و لە پێڵێی ئەفسانەی بەڕازیلی نزیک دەبێتەوە
لیۆنێل مێسی، هێرشبه‌رى ئارجێنتینى له تۆماركردنى گۆڵ به لێدانى ڕاسته‌وخۆ زیاتر له كریستیانۆ ڕۆناڵدۆى هێرشبه‌رى پۆرتوگالى دووركه‌وته‌وه و له پێلێى ئەفسانەی به‌رازیلیش نزیكبووەتەوە.
لیۆنێل مێسی، هێرشبه‌رى ئارجێنتینى و كاپتنى یانه‌ى ئینته‌ر میامى ئه‌مریكا، كه له دوا یارى یانه‌كه‌ى له خولى پیشه‌گه‌رانى یانه‌كانى ئه‌مریكا، دوو گۆڵى له به‌رامبه‌ر یانه‌ى ناشڤیڵ تۆماركرد و گۆڵێكیان به لێدانی ڕاستەوخۆ بوو، له ئێستادا پێنچ لێدانی ڕاستەوخۆی زیاتری لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تۆمارکردووە، بەڵام دوو یاریزان هێشتا گۆڵی لێدانی ڕاستەوخۆیان لە ئەستێرە ئارجێنتینییه‌كه زیاترە.
لێره‌دا لیستێكى 15 یاریزانى ناوى ئه‌و یاریزانانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه تا ئێستا له مێژووى یارى تۆپى پێدا زۆرترین گۆڵیان به لێدانی راسته‌وخۆ تۆمارکردووە:
1-جونینۆ پێرنامبوکانۆ/ به‌رازیل 77 گۆڵ.
2-پێلێ/ به‌رازیل 70 گۆڵ.
3-لیۆنێل مێسی/ ئه‌رجه‌نتین 69 گۆڵ (له یاریكردن به‌رده‌وامه).
4-ڤیکتۆر لێگرۆتالی/ ئه‌رجه‌نتین 66 گۆڵ.
5-ڕۆناڵدینهۆ/ به‌رازیل 66 گۆڵ.
6-دەیڤد بێکهام/ ئینگلته‌را 65 گۆڵ.
7-کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ/ پۆرتوگال 64 گۆڵ (له یاریكردن به‌رده‌وامه).
8-دیگۆ مارادۆنا/ ئه‌رجه‌نتین 62 گۆڵ.
9-زیکۆ/ به‌رازیل 62 گۆڵ.
10-ڕۆناڵد کۆمان/ هۆڵه‌ندا 60 گۆڵ.
11-مارسێلینیۆ کاریۆکا/ به‌رازیل 59 گۆڵ.
12-ڕۆجیریۆ سێنی/ به‌رازیل 59 گۆڵ.
13-ئەلیساندرۆ دێل پیێرۆ/ ئیتاڵیا 52 گۆڵ.
14-میشێل پلاتینی/ فه‌ڕه‌نسا 50 گۆڵ.
15-ئەندریا پیرلۆ/ ئیتاڵیا 46 گۆڵ.