ئیسرائیل چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو دژی لوبنان به‌كارده‌هێنێت
ئیسرائیل چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كیمیاوی دژی دانیشتووانی لوبنان به‌كارده‌هێنێت
چالاكوانان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و ده‌یسه‌لمێنن كه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی دژی هاووڵاتییانی لوبنان به‌كارهێناوه.
ئه‌مڕۆ ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل له 3ی ئازاری ئه‌مساڵ، به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ته‌قه‌مه‌نی فسفۆڕی سپی دژی شارۆچکەی یەحموور لە باشووری لوبنان به‌كارهێناوه و خه‌ڵكی سڤیلی به ئامانج گرتووه.
ڕێكخراوه‌كه به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌ی زانستی ده‌ڵێت: فسفۆڕی سپی، كاریگه‌ری سووتێنه‌ری هه‌یه. ده‌بێته هۆی مردن بان برینداربوون، كه له ته‌واوی ژیانیدا به‌ده‌ست ئه‌و ئازاره‌وه ده‌ناڵێنێت.
پێشتر به‌شێك له گرووپه‌كانی داكۆكیكردن له مافه‌كانی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندبوو، له 8 شوێن پشتراستكراوه‌ته‌وه چه‌كی كیمیاوی فسفۆری سپی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه دژی دانیشتووانی لوبنان به‌كارهێندراوه، له به‌رامبه‌ردا سوپای ئیسرائیل ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه و وه‌ك 'تۆمه‌ت' ناویهێنا.
چه‌ك یان ته‌قه‌مه‌نی فسفۆڕی سپی (White Phosphorus)، ماده‌یه‌كی كیمیایی ترسناكه. ده‌بێته هۆی سووتان و ڕاگرتنی هه‌ناسه. هه‌روه‌ها له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌پێی ڕێككه‌وتنه جیهانییه‌كان به‌كارهێنانی قه‌ده‌غه‌كراوه.