هەوری سوپەرسێڵ بۆ كوردستان به‌رێوه‌یه
هۆشداری له 'ڕوودانی لافاو' ده‌درێت و هه‌وره مه‌ترسیداره‌كه ده‌گاته كوردستان
كه‌شناسی كه‌شی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. كه‌شناسێكیش هۆشداری له شه‌پۆلێكی زۆر به‌هێزی باران بارین له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌دات.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پله‌كانی گه‌رماش به‌رز ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها سبه‌ی كه‌مێك بەفر لەسەر لووتکەی شاخە بەرزەکانی باکووری ڕۆژهەڵات ده‌بارێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه جیاجیاكان.
له‌لایه‌كی تر هه‌ڤاڵ سه‌دیق گه‌ڵۆزی، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی زۆر بەهێزی باران بارین، هەورە بروسکەی بەهێز و تەرزەی قەبارە بچووک تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: له ڕێگه‌ی باکووری ئەفریقاوه، چالاكبوونه‌وه‌ی شێ مەداری ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان. هه‌وری سوپه‌رسێڵ یان هه‌وری زه‌به‌لاحی باراناوی، كه خاوه‌ن زۆرترین تاوەبارانی خێرای بەلێزمەیه ده‌گاته ناوچه جیاجیاكانی ئاسمانی كوردستان و به‌دڵنییاوه ده‌بێته مایه‌ی ڕوودانی لافاو.