پزیشكیان بۆ ئه‌ردۆغان: ئه‌و مووشه‌كه‌ی له توركیا كه‌وته خواره‌وه هی ئێران نه‌بوو
پزیشكیان و ئه‌ردۆغان داوای كردنه‌وه‌ی 'ده‌رگای دیبلۆماسی' ده‌كه‌ن
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا – ئیسرائیل و ئێران، دوێنێ دووه‌مین مووشه‌كی بالیستی له توركیا كه‌وته خواره‌وه و ئه‌ردۆغانیش داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له پزیشكیان كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاویكرده‌وه، مه‌سعوود پزیشكیان و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێكیان له توركیا كردووه. هه‌وره‌ها پزیشكیان ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه و جه‌خت له هه‌ماهه‌نگی و دۆستایه‌تی و به‌رده‌وامی كاری دیپلۆماسی له‌نێوانیاندا كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، پزیشكیان به ئه‌ردۆغانی گوتووه: ئه‌و مووشه‌كه‌ی له خاكی توركیا كه‌وته خواره‌وه، له ئێرانه‌وه ئاڕاسته نه‌كرابوو، ناشزانین له‌كوێوه‌وه هاتووه و به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه له ئه‌ستۆ ناگرن. ده‌بێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: پێویسته سه‌روه‌ری ئاسمان و خاكی توركیا پارێزراو بێت. داوا ده‌كه‌ین ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ئێرانیش بوه‌ستێندرێن، چونكه ته‌واو نایاساییه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پزیشكیان و ئه‌ردۆغان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت 'ده‌رگای دیبلۆماسی' بۆ ئه‌و جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌دایك بووه، بكرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوێنێ وه‌زاره‌تی نیشتیمانی توركیا بڵاویكرده‌وه، له ئێرانه‌وه مووشه‌كێكی بالیستی بۆ ناو خاكی توركیا ته‌قێندرا و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی موشه‌كه‌كه‌ی تێك‌شكاند. پارچه‌یه‌كی له غازی عه‌نتاب كه‌وته خواره‌وه و له ڕووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێکی گیانی نییه.