ئێران مه‌رجی خۆی بۆ دانوستان ئاشكرا كرد
ئێران گڵۆپی سه‌وز له‌ڕێی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ دانوستان داده‌گیرسێنێت
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوای گه‌ره‌نتی له ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ ڕێككه‌وتن و دانوستان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ کازم غەریبادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگه‌یاند، بۆ هەر ئاگربەستێک یان کۆتاییهێنان بە شەڕ دەبێت ئه‌مریكا و ئیسرائیل به‌ڵێن بده‌ن كه دووبارە هێرش نه‌كه‌نه‌وه سه‌ر ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر دانوستان ئه‌و مه‌رجه‌ی وه‌ك سه‌ره‌كیترین خاڵ نه‌خسته نێو كارنامه‌ی خۆیه‌وه، ئه‌وا ئاگربه‌ست شتێكی ته‌واو بێ مانا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پێیوایه، ئێران ده‌ستدرێژیكار نییه و ئه‌و مووشه‌كانه‌یشی كه ئاڕاسته‌ی ده‌كات، یاساییه و بۆ به‌رگریكردنه له خۆی.
له‌لایه‌كی دیكه عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، دانوستانی تاران و واشتنت چیتر له‌سه‌ر مێز بوونی نه‌ماوه. ئاماده نین ڕێكبكه‌وین له‌گه‌ڵیان و به‌رده‌وام ده‌بین له هێرشه مووشه‌كیه‌كان بۆ سه‌ر ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه.
تره‌مپ له پێشتر باسی له‌وه كردبوو، وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز نایه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران ڕێكبكه‌وێت و ده‌بێت بێ مه‌رج خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكه‌وته‌وه.