ئه‌مریكا داوای پاراستنی ئاسمانی عێراق له سوودانی ده‌كات
ئه‌مریكا په‌یامێكی خێرا ئاڕاسته‌ی سوودانی ده‌كات
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا له سوودانی ده‌كات، ئاسمانی عێراق له هه‌ر جۆره هێرشێك بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ بپارێزێت.
ئه‌مڕۆ ماركۆ ڕوبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ته‌له‌فۆنی بۆ محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد و ڕایگه‌یاند، چیتر قبووڵ ناكه‌ین ئاسمانی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێندرێت.
ڕوبیۆ به سوودانی گوتووه، ده‌بێت بزانیت، نابێت ئاسمان و زەوی و ڕووبار و ناوچه ئاوییه‌كانی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ و به ئامانج گرتن و چالاكی سه‌ربازی به‌كاربهێندرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه گرووپه چه‌كداره‌كان له‌نێو عێراقه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا.