ئه‌مریكا داوایه‌كی خێرا له هاووڵاتییانی له توركیا ده‌كات
دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی مووشه‌كێك له توركیا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوا ده‌كات، ئه‌مریكییه‌كان ناوچه‌كی توركیا جێبهێڵن
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كان له توركیا ئاگادار ده‌كاته‌وه و داوای جێهێشتنی خاكی توركیایان لێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر باشووری تورکیا هه‌یه، بۆیه داوا له دیپلۆماتكاران و خانه‌واده‌كانیان له كونسوڵوخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له ئه‌ده‌نه ده‌كه‌ین، به‌خێرایی جێیبهێڵن.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، کونسوڵخانەکە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی ڕاگرتووە.
هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی هاووڵاتییانی ئه‌مریكا ده‌كات، كه لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا نیشتەجێن به‌خێرایی ئه‌و ناوچه جێبهێڵن. مه‌ترسی ئه‌منی هه‌یه و دۆخه‌كه باش نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نیشتیمانی توركیا بڵاویكرده‌وه، له ئێرانه‌وه مووشه‌كێكی بالیستی بۆ ناو خاكی توركیا ته‌قێندرا و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی موشه‌كه‌كه‌ی تێك‌شكاند. پارچه‌یه‌كی له غازی عه‌نتاب كه‌وته خواره‌وه و له ڕووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێکی گیانی نییه.