مووشه‌كێكی ئێران له توركیا كه‌وته خواره‌وه
مووشه‌كێكی بالیستی ئێران لە ناو خاكی توركیا کەوتەخوارەوە؛ وه‌زاره‌تی نیشتیمانی توركیا هەڕەشەی وەڵام دانەوە دەکات.
ئێران مووشه‌كێكی بالیستی ئاراسته‌ی توركیا كرد و وه‌زاره‌تی نیشتیمانی توركیاش هۆشداری تووندی به ئێران دا.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی نیشتیمانی توركیا بڵاویكرده‌وه، له ئێرانه‌وه مووشه‌كێكی بالیستی بۆ ناو خاكی توركیا ته‌قێندرا و سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی موشه‌كه‌كه‌ی تێك‌شكاند. پارچه‌یه‌كی له غازی عه‌نتاب كه‌وته خواره‌وه و له ڕووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێکی گیانی نییه.
له بڵاوكراوه‌كه نیازپاكی نیشاندراوه و نووسراوه، توركیا گرینگییه‌كی زۆر به پەیوەندییە باشەکانی دراوسێیەتی و سەقامگیری له ناوچەکە دەدات. جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاک و ئاسمانی توركیا هه‌بێت بێ دوودڵی ڕێككاری پێویست و هه‌ستیار ده‌گرینه‌به‌ر.
وه‌زاره‌تی نیشتیمانی توركیا هۆشداری ده‌دات و نووسیویه‌تی، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێویسته گوێ له هۆشدارییه‌كانی توركیا بگیرێت و بۆ جارێكی دیكه‌ش ئه‌مه‌تان بیر ده‌خه‌ینه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، ئه‌و وڵاته سه‌تان مووشه‌ك و درۆنی ئاڕاسته‌ی ولاتانی دراوسێی كردووه و هێرشكردنه سه‌ر توركیاش ته‌واو پێشهاتێكی نوێ و مه‌ترسیداره، چونكه پێشتر ته‌نیا وڵاتانی عه‌ره‌بی به ئامانج گیراون.