سعودییه ڤیزای عومره‌ی سنووردار بۆ عێراق ته‌رخان ده‌كات
بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر ئەنجامدانی سونەتی عومرە، ڕۆژانە تەنیا 500 ڤیزای عومرە بۆ هاووڵاتییانی عێراق تەرخان دەکرێت.
له سێبه‌ری قه‌یرانی ناوچه‌كه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان، ڕیاز بڕیاری ڤیزای سنوورداری گه‌شته ئاینییه‌كان بۆ عێراقییه‌كان ده‌دات.
شێخ سامی مەسعوودی، سەرۆکی دەستەی باڵای حەج و عومره‌ی عێراق ڕایگه‌یاند، شانشینی عەرەبستانی سعودی ڕەزامەندی داوە ڕۆژانە 500 ڤیزای عومرە بۆ هاووڵاتییانی عێراقی تەرخان بکرێت.
بەپێی ڕاگەیاندنەکە، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه خواست له‌سه‌ر ئەنجامدانی سونەتی عومرە لە وەرزی 1447ی کۆچی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەداوە، پێدانی ئەم ژمارە سنووردارە بە عێراقییەکان تا کاتێک بەردەوام دەبێت، کە قەیرانە نالەبارەکانی ناوچەکە کۆتای‌یان پێدێت.
ئەم هەنگاوە له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت، پێشتر پێدانی ڤیزای عومره بۆ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەهۆی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان و دۆخی خراپی ناوچه‌كه ڕاگیرابوو.