ته‌واوكاری مووچه گه‌یشت و ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی، گه‌یشتنی ته‌واوكاری مووچه‌ی مانگی شوباتی له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر ڕاگه‌یاند
دوای گه‌یشتنی دوو گوژمه‌ی مووچه له كۆتاییدا گوژمه‌ی كۆتایی گه‌یشت و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش له بڵاوكراوه‌یه‌كدا مووچه‌خۆران له دابه‌شكردنی مووچه دڵنیا ده‌كاته‌وه و په‌رده له‌سه‌ر بڕینی به‌شێك له پاره‌ی مووچه‌ی كوردستان لاده‌دات.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بڕی 295 ملیار‌و 405 ملیۆن دینار وەک دوایین گوژمەی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، دارایی عێراق بڕی زیاتر له 16 ملیاری له مووچه‌ی مانگی شوبات بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه. نووسیویه‌تیشی، بڕی 36،360،864،000 دیناری تەمویلی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی خه‌رج نه‌كردووه، كه له‌كاتی ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بڕی بوو.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، هەر ئەمڕۆ دوای تەواوکردنی ڕێکكارەکان و وەرگرتنی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، خشتەی مووچە ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار وه‌ك گوژمه‌ی یه‌كه‌می مووچه نێردرا. هه‌روه‌ها دوێنێ یه‌كشه‌ممه، بڕی 365 ملیار و 702 ملیۆن دینار وه‌ك گوژمه‌ی دووه‌می مووچه و ئه‌مڕۆ شدواین گوژمه‌ی ته‌واوكاری كه بڕه‌كه‌ی 295 ملیار‌و 405 ملیۆن دینار بۆ ته‌مویلی مووچه‌ی مانگی شوبات گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.