پایتەخت

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت

مەسرور بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی پێگەیشت
کورتە

دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە تەوەرەی سەرەکی پەیوەندییەکەیان بوو

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دۆخی ئێستای ناوچەکە و پەرەسەندی شەڕ و ئاڵۆزییەکان نیگەرانن.

کەمێک لەمەوبەر سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی بڵاویکردەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لە شێخ عەبدوڵلا بن زاید ئال نەهیان. وەزیری دەرەوەی  ئیماراتەوە پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا دۆخی گشتیی ناوچەکە و بە تایبەت دەولەتی ئیمارات و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم چەند روژەیان تاوتوێ کرد و هەردوولا نیگەرانی قووڵی خۆیان لە هێرش و پەرەسەندنی شەر و گرژییەکان دەربڕی.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری و هاوئاهەنگیی دوولایەنە لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و هێورکردنەوەی گرژی و دوورخستنەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان کردووەتەوە.

04 ئازار 2026 19:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026