کوڕەکەی مەشعان جبووری بە تۆمەتی وەرگرتنی 41 ملیار دینار دەستگیرکرا
مەشعان جبووری، سیاسەتمەدارێکی دیاری سوننی عێراق ڕایگەیاند، هێزێکی تایبەتی ئەمنی هەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی یەزنی کوڕی و بۆ شوێنێکی نادیاریان بردووە.
کوڕی سیاسەتمەدارێکی دیاری عێراق لە ڕێگەی بەکارهێنانی پلەیەکی وەزیفی ساختەوە، ملیارەها دۆلاری وەرگرتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەشعان جبووری، سیاسەتمەداری عێراقی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی (یەزن مشعان جبووری) کوڕی و بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندوویانە.
بە گوتەی مەشعان جبووری، پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای فەرمانی دەستگیرکردن بووە، کە لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخەوە دەرچووە.
لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری/ سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغدا – کەرخ/ دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی, کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوێنێ چوارشەممە 25-2-2026، کوڕەکەی مەشعان جبووری تۆمەتبارە بەوەی بەشێوەیەکی نایاسایی سیفەتێکی وەزیفی داوەتە پاڵ خۆی و بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی دارایی و وەرگرتنی بڕی 41 ملیار دینار بەکاریهێناوە.