بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی کارتی ئینتەرنێت و تەلەفۆن چووە بواری جێبەجێکردنەوە
لە ساڵی 2023ـەوە بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر خزمەتگوزاری پەیوەندییەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت لە عێراق وەستابوو، ئەمڕۆ چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
بڕیارێکی حکومەتی عێراق بۆ سەپاندنی باج لەسەر خزمەتگوزاری پەیوەندییەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێت بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێکردنەوە و لەمەودوا، نرخیان بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری جێبەجێکردنی زیادکردنی باج بە ڕێژەی 20% لەسەر خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە (1083)ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق داندراوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2025.
داوا لە کۆمپانیاکان کراوە بەگوێرەی ژمارەی بەشداربووان، نرخی هەر بەشداربوویێک، کە پێویستە بدرێتە کۆمپانیای گشتیی گواستنەوە و زانیاری، بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.
بەگوێرەی بڕیارەکە، دوای ئەوەی ئەو باجەی دەخرێتەسەر باڵانسی تەلەفۆن و ئینتەرنێت، پارەکە لەلایەن وەزارەتی گەیاندن وەردەگیرێت و دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ.