سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا
دادگەی کۆریای باشوور هەوڵەکانی بەرگریکردنی یوون سووک یۆل، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشووری لەخۆی ڕەتکردەوە، کە بە پێویستی زانیبوو هێز بهێنێتە سەر پەرلەمانی وڵاتە و سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند.
سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لەسەر بەخراپ بەکارهێنانی هێز و جووڵەپێکردنی هێزی سەربازی بۆ سەر پەرلەمانی وڵات سزا درا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، دادگەی کۆریای باشوور بە تۆمەتی سەپاندنی یاسای "باری نایاسایی" وڵات، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر یوون سووک یۆل، سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە سەپاند.
یوون سووک یۆل بە خراپ بەکارهێنانی هێز و ڕێکخستنی گرووپێکی یاخی تۆمەتبار کرا، دوای ئەوەی لە مانگی 12ـی ساڵی 2024 بە شێوەیەکی نایاسایی جووڵەی بە هێزێکی سەربازی و پۆلیس کرد تا هەڵبکووتنە سەر کۆبوونەوەی نیشتیمانی لە پەرلەمان، کە تێیدا پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتهكه (لیبراڵەکان) زۆرترین کورسییان هەبوو.
سەربازە چەکدارەکان بە هەلیکۆپتەر گەیشتنە پەرلەمان و هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر ئەو ژوورەی کە پەرلەمانتاران تێیدا کۆبوونەوە. هاوڵاتییان لەگەڵ یاسادانەران و کارمەندانی پەرلەمان بەپەلە چوونە ژوورەوە و ڕێگەیان نەدا سەربازەکان بچنە نێو پەرلەمان. سەرجەم ڕووداوەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن دەگوازرایەوە.
سەرۆکی کۆریای باشوور لە دادگە لیبراڵەکانی بە "دژی دەوڵەت" و هاوسۆزی کۆریای باکوور وەسف کرد، کە هەوڵی ڕێگریکردن لە پڕۆگرامی ناوبراو دەدەن و ئەویش بە پێویستی زانیوە بە زەبری هێز وەڵامیان بداتەوە.