فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز حه‌رامكرا
هۆكاری سه‌ره‌كی حه‌رامبوونی 'فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز' ئاشكرا ده‌بێت
یه‌كێتی زانایان و ئه‌نجوومه‌نی فه‌توا هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، چیتر مامه‌ڵه به فرۆشتنی زێڕ به‌شێوه‌ی قه‌رز نه‌كه‌ن، چونكه حه‌رامه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عێراقی درووست نییه، چونكه ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید). كڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو به پاره پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت، له‌و كاته‌دا هه‌ردوولا له یه‌كتری وه‌ربگرن، به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید).
له بڵاوكراوه‌كه نووسراوه، ده‌رچه‌ی شه‌رعی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستییان به كڕینی زێڕ هه‌یه و پاره‌ی پێویستییان له‌به‌رده‌ست نییه ئه‌وه‌یه كه دیناره‌كه له زێڕنگره‌كه به قه‌رز وه‌ربگرن و قه‌بزی بكه‌ن، و پاشان به‌و پاره‌یه زێڕه‌كه بكڕن، یان خودی زێڕه‌كه به مسقاڵ قه‌رز بكه‌ن و پاشان كه‌ی ویستییان بیده‌نه‌وه به هه‌مان ئه‌ندازه زێڕ بۆ زێڕنگره‌كه بهێننه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، فرۆشتنی زێڕ به قه‌رز به دیناری عێراقی، یان هه‌ر دراوێكی دیكه دروست نییه، جا كه‌یفی خۆیه‌تی به زیاتر بێت له نرخی بازار یان وه‌ك نرخی ئاسایی بێت، چونكه ده‌چێته خانه‌ی (ربا الید) وه.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی فه‌توا له‌باره‌ی كڕینه‌وه‌ی زێر به‌شێوه‌ی مسقاڵێك به‌رامبه‌ر مسقاڵێك و وه‌رگرتنی هه‌قده‌ست و جیاوازی زێڕه‌كه ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه ده‌چێته خانه‌ی ڕیبا، چونكه فائیده‌یه‌كی ڕوون ده‌چێته سه‌ر ئاڵوگۆره‌كه.