پایتەخت

تۆمەتباری ئەو ژنەی بە 4 فیشەک کوژرا دەستگیرکرا

تۆمەتباری ئەو ژنەی بە 4 فیشەک کوژرا دەستگیرکرا
کورتە

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ڕووداوی کوشتنی ژنەکەی دوێنێ ڕوونکردنەوە دەدات

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی کوژرانی ژنێکی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری سلێمانی ڕاگەیاندبوو، کەمێک لەمەوبەر تۆمەتباری سەرەکی کوشتنەکە دەستگیرکرا.

کەمێک لەمەوبەر دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دوای ڕووداوەکە لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەک و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم.

پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ئافرەتێک بەچوار فیشەک کوژرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە دا، دوای چاودێری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتبار و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران.

ئاری لەتیف، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، دوای ڕووداوەکە تیمەکانی هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەختی لەوەکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و هەروەها هەردوو تۆمەتباری هاوکاری پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

13 شوبات 2026 14:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026