پایتەخت

میران بەکر: بە راسپاردەی قوباد تاڵەبانی فەسڵکرام

میران بەکر: بە راسپاردەی قوباد تاڵەبانی فەسڵکرام
کورتە

لە ڕوونکردنەوەیەکدا میران بەکر باسی فەسڵکردنەکەی دەکات

دوای قوڵبوونەوەی کێشەکان، ئەمڕۆ لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرە فەسڵ کرا.

لە ماوەکانی رابردوو میران بەکر، سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە لەلایەن چەند هێزێکی سەربە یەکێتیی هێرشکرایە سەری و بریندارکرا، هاوکات لەم چەند ڕۆژەی دواییدا لیژنەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە هەڵیانکووتابوویە سەر ماڵەکەی.

دەقی نووسراوەکەی میران بەکر: 

ــــــــــــــــ
بەڕێز/ کاک مەسڕوور بارزانیی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم

 لە لێدان و ڕفاندنەوە بۆ بڕیاری سیاسیی نایاسایی ! 

 یەکێتی چەندە لە یاسا دوورە؟

ئەمڕۆ لە بڕیارێکی شەرمنانە و دوور لە هەموو بنەما یاسایی و کارگێڕییەکان، بە واژووی وەزیر، کە لە دەرەوەی ووڵاتە بە ( راسپاردەی قوباد تاڵەبانیی) فەسڵکرام. 

 ئەمە نەک هەر نایاساییە، بەڵکو تۆڵەسەندنەوەیەکی سیاسیی ڕووتە و سەلمێنەری ئەوەیە کە یەکێتیی، دامەزراوە حکومییەکان دەکاتە ئامرازێک بەدەست کۆمەڵێک کەسەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییە سیاسیی و کەسییەکان.

 بێ دادگا، بێ لێژنەی لێکۆڵینەوە، و تەنها بە بڕیاری تاکڕەوانە. ئەمە ئەو "یاسا"یە نییە کە خەڵک بۆی قوربانی داوە، ئەمە دەستبردنە بۆ قووتی منداڵەکانم، شێوازێکە بۆ ترساندنی هەر دەنگێکی ڕەخنەگر.

من ئەم بڕیارە بە (هیچ) ناژمێرم و لە ڕێگەی دادگاکانەوە ڕووبەڕووی ئەم ستەمکارییە دەبمەوە.

بۆچی پارتی و تیمەکەی لە ئاست ئەو پێشێڵکارییانەی یەکێتیی و تیمی یەکێتیی لە وەزارەتی پێشمەرگە قبووڵدەکەن؟ 
ئەمە خۆی وەڵامی دەوێت.....

12 شوبات 2026 23:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026