مەلا هەڵۆ سبەی وتارنادات
بۆچی مەلا هەڵۆ لە وتاردان دوورخراوەتەوە؟
دوای ئازادکردنی مەلا هەڵۆ لە زیندان، ئەوقافی سلێمانی ڕێگەی پێنادات وتار بدات، پایتەخت هۆکارەکەی بۆ خوێنەرانی ئاشکرا دەکات.
ڕۆژی 24ـی 1ـی 2026، مەلا هەڵۆ، مامۆستای ئایینی بە تۆمەتی ' خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی و سووکایەتیکردن'، و سکاڵای هاووڵاتییان لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا.
کەمێک لەمەوبەر عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، مامۆستا هەڵۆ تاوەکو تا یەکلاکردنەوەی کێشەکەی لە دادگە لە وتاردان دوورخراوەتەوە.
هاوکات، لە ڕۆژی 29ـی 1ـی 2026، مەلا هەڵۆ حەمەڕەشید، تا ڕۆژی دادگایی کردنی بە کەفالەت ئازاد کرا.
عەباس خدر باسی لەوە کرد، لە دوای ئەنجامی کۆتایی دادگە بڕیار لەسەر هێنانەوەی مەلا هەڵۆیە بۆ وتاردان دەدرێت.
مەلا هەڵۆ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی وتارخوێنە و لە ساتەوەختی خۆپیشاندانەکانی شاری سلێمانی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاڤا قسەی لەسەر ئافرەتان و خۆپیشاندەران کرد، ئەمەش کاردانەوەی تووندی بەدوای خۆیدا هێنا.