باران ده‌بارێت و پله‌ی گه‌رماش به‌رز ده‌بێته‌وه
كه‌شناسی جه‌خت له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی باران بارین ده‌كاته‌وه
كه‌شناسی موژده‌ی به‌رده‌وامی باران بارین ڕاده‌گه‌ینێت و كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به گشتی ئاسمان نیمچە هەور و له هەندێك ناوچەی شاخاوییش هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ بە تایبەت لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێك کاتدا. له سەنتەری پاڕێزگاکانیش تەنها پارێزگای سلێمانی و دهۆک ئەگەری نمە بارانێکی کەمی هەیە، بە گشتی ناسەقامگیری کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت.
له‌باره‌ی سبه‌ی هه‌ینی نووسیویه‌تی، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بە گشتی بەردەوام نیمچە هەور و لە هەندێك کاتدا هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری باران لە هەندێ کاتدا لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت بە شێوەی نمە باران و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت. له سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سبه‌ی ئەگەری زیاد بوونی باران لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان هەیە، هەندێك کات ئەگەری لێزمە باران هەیە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه ئاشكرا كراوه، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو له ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، پارێزگای دهۆک، مووسڵ و پارێزگای هەولێر له ئه‌نجامی هاتنی بارسته هه‌ورێكی كه‌ڵه‌كه‌بووی باراناوی له دره‌نگانی شه‌و تا كاته‌كانی به‌ره‌به‌یان بارانی به لێزمه و بارانی مامناوه‌ند باری.