قازی محه‌ممه‌د شۆڕشی بۆ ئه‌م نه‌وه‌یه كرد
گه‌نجانی باشووری كوردستان جیهانیان شۆككردووه؛ ئه‌و نه‌وه‌یه له شه‌قامه كه قازی محه‌ممه‌د شۆڕشی بۆ كرد، تا به‌رگری له ناسنامه‌ی كورد بكه‌ن
كاتێك منداڵێكی ئه‌م نیشتیمانه فێری عه‌شقی ئاڵا و وڵات ده‌كرێت، ئیتر چۆن ده‌توانین بڵێین: ئه‌م نه‌وه‌یه پشتی له نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه. ئه‌مه ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه كه قازی محه‌ممه‌د شۆڕشی بۆ كرد؛ ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر شانه و مه‌مكه وشكه‌یه‌كی له ده‌مه، ده‌یه‌وێت به‌ته‌نیا له پردی ڕه‌وف به‌گ بپه‌ڕێته‌وه. هاوشێوه‌ی هه‌زاران كه‌سی دیكه هاتووه هاواری ڕۆژئاڤا بۆ ڕزگاری و ئازادی بكات.
دەیانگوت، ئەم نەوەیە پشتی لە خاک کردووە. دەیانگوت، گەنجی کورد ئینتیمای بۆ ئاڵا و نیشتمان نەماوە، بەڵام وەرن سەیری شەقامەکان بکەن! لێرە لە باوەشی باشوورەوە، گەنجان هەموو هاوکێشەکانیان پێچەوانە کردەوە.
بێ جیاوازیی حزبی و ڕەنگە جیاوازه‌كانی سیاسه‌ت، گەنجانی ئێمە بوونەتە یەک دەنگ و یەک ڕەنگ. ئەوان سەلماندیان کە کاتێک مەسەلەکە شکۆی نەتەوە بێت، هەموو ئینتیماکان وەلا دەنێن و تەنیا یەک ناسنامە دەناسن، ئەویش ناسنامەی کوردبوونە.
تەماشا بکەن، مۆڕاڵی ئەم گەنجانە چۆن وەک لوتکەی چیاکان بەرز و پۆڵایینە. هەموو ڕۆژێک، بە هەمان جۆش و بە هەمان بڕواوە دەڕژێنە مەیدانەکان؛ بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێن: کاتێک ڕۆژئاڤا بریندار دەبێت، جەستەی باشوور دێتە ژان.
ماندووبوون لای ئەم نەوەیە بوونی نییە. هەر ئاڵایەک کە بەرزی دەکەنەوە، پەیامێکی ڕوونە کە ڕۆژئاڤا تەنیا نییە. ئەمە نەوەی تێکۆشانە، نەوەیەک بێدەنگی شکاند و مێژووی بە خوێنی دەمارەکانی نووسییەوە. هەتا ڕۆژئاڤا بە ئارامی هەناسە نەدات، شەقامەکانی باشوور هەر بە کڵپەی ئەم مۆڕاڵه بەرزە دەمێننەوە. ئێمە یەک دەنگ، یەک جەستە و یەک کوردستانین.