یەکێتی کوردێکی ڕادەستی تورکیا کرد
یەکێتی بۆ وا دەکات؟! یەکێتی دوای ڕادەستکردنی بهێزاد خوسرەوی بە ئێران، ئەمجارە کوردێکی دیکەی ڕادەستی تورکیا کرد!
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی كوردێکیان ڕاده‌ستی زیندانه‌كانی توركیا کرد
لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، کوردێکی باکووری کوردستان هاتووەتە سلێمانی تاوەکو بە شێوەی پەنابەر بمێنێتەوە، کەچی بەبڕیای دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەو گەنجە دەستگیر دەکرێت و دواتر ڕادەستی تورکیا دەکرێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دا، ڕه‌مه‌زان ئه‌سڵان له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی ئوردنه‌وه خۆی ده‌گه‌یه‌نێته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، تا وه‌ک په‌نابه‌ر بمێنێته‌وه و هێزه‌كانی توركیا ده‌ستییان پێنه‌گات، کەچی بێ ئاگا له‌وه‌ی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی، بە بڕیاری یەکێتی چاوەڕوانی گەیشتنی دەکەن تاوەکو دەستگیری بکەن و دواتر ڕادەستی تورکیای بکەن.
پایته‌خت میدیا له‌ڕێی به‌دواداچوونێكی تایبه‌ته‌وه زانیویه‌تی، هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دوای ماوه‌یه‌ک له ڕاگرتنی ڕه‌مه‌زان ئه‌سڵان، ڕاسته‌وخۆ وەکو رێکاری ڕادەستکردنەوەی بە تورکیا، ده‌ینێرێته‌وه هه‌مان ئه‌و فڕۆكه‌خانه ئوردن كه لێیه‌وه هاتووه. ئوردنیش ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیای ده‌كاته‌وه و سه‌رئه‌نجام ده‌گوازرێته‌وه بۆ كوچه‌ی یه‌كێک له زیندانه‌كانی توركیا.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه، ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی سلێمانی كاری له‌م شێوه‌یه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه له ساڵی 2024، ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌ندامێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی به‌ناوی به‌هزاد خوسره‌وی به بیانووی نەبوونی ئیقامه و بڕوانامه‌ی په‌نابه‌ری ڕاده‌ستی ئێران كرده‌وه. دواتر ده‌ركه‌وت ئیقامه و كۆی به‌ڵگه‌كانی مافی مانه‌وه و نیشته‌جێبوونی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی كوردایه‌تی ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی دیموكراتی به زۆره‌ملێ ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێرانی كردووه‌ته‌وه.
له هه‌مان ساڵدا، ئاسایشی یه‌كێتی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوی شاهۆ ئه‌حمه‌د زاده، ئه‌ندامی یه‌كێک له پارته سیاسییه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی، ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئیتڵاعاتی ئێران كرده‌وه و ئه‌م زنحیره ڕووداوه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له شه‌قامی كوردی دروستكرد.