شه‌پۆلی باران و سه‌رما به‌رده‌وام ده‌بێت
تا ناوه‌راستی هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. كه‌شناسێكیش له‌باره‌ی به‌رده‌وامی شه‌پۆلی باران بارینه‌وه ده‌ڵێت: کاریگەری شەپۆله‌كه بۆ لێزمە باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو چالاک‌تر ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، بۆ ئه‌مڕۆ ئاسمانی هەرێمی كوردستان بەردەوام هەور دەبێت، کاریگەری ئەو شەپۆلە باران بارینەی ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوام دەبێت. باران و نمە باران و بارانی مامناوەند له سه‌رجه‌م ناوچه‌كه‌ماندا ده‌بارێت. لە هەندێك كاتدا، کاریگەری باران بارین بەراورد بە دوێنێ کەمێک لاوازتر دەبێت. لە زۆربەی کاتەکانیشدا، ئاسمان هەر بە هەوری ته‌واو دەمێنێتەوە، لەگەڵ بوونی تەم لە هەندێ کاتدا. له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فرێكی كه‌م ده‌بارێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی دووشه‌ممه كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران بارین له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان زیاد ده‌كات. كه‌شی ناوچه‌كه هه‌ور و باران ده‌بێت. له سنووری ئیداره‌ی سۆران و ڕاپه‌ڕین و زاخۆ، ڕێژه‌ی دابارین زیاتر ده‌بێت. له سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك بارانی به لێزمه ده‌بارێت و له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و هه‌ڵه‌بجه‌ش بارانی له‌سه‌رخۆ و نمه بارانی پچڕ پچڕ ده‌بارێت. هه‌روه‌ها هه‌وره تریشقه ڕووده‌دات و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، له دوا نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه نم باران و تاوه باران درێژه‌ی ده‌بێت. له سبه‌ی دووشه‌ممه‌وه تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رماش به هێواشی به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌و بارانه‌یشی ده‌بارێت، بارانی به‌هاری ده‌بێت.