پایتەخت

کوردایەتی بە چاڵێنج ناکرێت!

کورتە

کوردایەتی بە چاڵێنج ناکرێت! سەیری کوردایەتی ڕاستی و سەر سۆشیال میدیا بکە!

کوردایەتی بە چاڵێنج ناکرێت!

ئەم ڤیدیۆیەی لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد و قوباد تاڵەبانی ببینن، ئینجا هەندێک شتتان بۆ باسی دەکەم!

لە کاتێک کە ماوەی یەک مانگ زیاتر، رۆژئاڤای کوردستان لە دۆخێکی سەختدا بوو، مەترسییەکان تا ئەو ئاستە چوون کە کورد دووبارە ئاوارە و دەربەدەر بێت، شارەکانی خۆی لە دەست بدات و دووبارە هەزاران کورد ببنە قوربانی ئەم خاکە، تازە بە تازە لیلۆز خان و کاک قوباد، چاڵێنجی کینە ئەم، کوردین ئەم دەکەن!

هەموو کوردستان ڕاپەری، کوردێک لەم جیهانە، لە ئەوروپا و ئەمریکا، کورە لە چین و ئوستڕالیا نەما نەیەتە سەر شەقام و بە دروشمی یەکە یەکە گەلی کورد یەکە بەرگری لە خاکی رۆژئاڤای کوردستان نەکات، کەچی تازە ئێوە دەتانەوێت بەم چاڵێنجە و لە ناو ماڵی خۆتان، بە مورتاحی کوردایەتی خۆتان بسەلمێنن؟!

داوای لێبووردن دەکەم، کوردایەتی ئاوا ناکرێت! 
با یەک شتتان پێ بڵێم و با ئەمە بۆ مێژوو بێت، کاتێک ئێوە سەیری ڕووداوەکانتان دەکرد، مەزڵووم عەبدی لە سەنگەرەکانی بەرگری بوو، سەرۆک بارزانی دەرگا نەما لێی نەدات تا خاکی رۆژئاڤای کوردستان پارێزراوە بێت، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە داڤۆس قسەی یەکەم و کۆتایی لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، رۆژئاڤای کوردستان بوو، نێچیرڤان بارزانی بەردەوام لەسەر هێڵبوو و هەمووان یەک ئامانجیان هەبوو، ئەویش تەنها پارێزگاری کردن لە کورد و رۆژئاڤای کوردستان.

ئەی قوباد تاڵەبانی و بافڵ تاڵەبانی چیان کرد؟
من دەزانم قوباد تاڵەبانی لە کوێ بوو، سەیری بکەم، ئەو کاتە ئەم ڤیدیۆیەی بڵاوبوویەوە.
ڤیدیۆ؟

ئینجا ببوورن، بەخوا نازانم بافڵ تاڵەبانی لە کوێ بوو، بەڵام گومانم بۆ یەک شوێن دەچێت، ئەویش مەیدانی یارییکردنی بە چەک لەگەڵ یوتوبەر و بلۆگەرەکان.

بوەستن مەرۆن، با شتێکی دیکەشتان بیر بێنمەوە، ئێوە لە رێگەی کەناڵە مایک چوار گۆشەکە و پەیجەکانتان، هەوڵی بێبایەخکردنی ئەم هەنگاوانەی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مەزڵووم عەبدیتان دەدا، رۆژانە پروپاگەندی لەدەستدانی خاکی رۆژئاڤاتان بڵاو دەکردەوە، بەردەوام تانەتان لە پەیوەندییەکانی سەرۆک بارزانی، لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان و ئەحمەد شەرع دەدا، ئێستا هاتوون چاڵێنجی کوردایەتی دەکەن؟!

وازبێنن باشترە، چونکە کاتێک ئێوە ئەم چاڵێنجە دەکەن، هەموو شتەک تەواو بووە، هەموو تاکێکی کورد و خەڵکی کوردستا،ن دەزانێت کێ کوردایەتی کرد و کێ هەوڵی تێکدانی یەکگرتوویی کوردی دەدا.
چاڵێنجەکە ڕاگرن باشترە، پێش ئەوەی بافڵ تاڵەبانی دەرکەوت و کاردانەوەی خەڵکی کوردستان لە دژی ئەم چاڵێنجە ئێوە دروست بێت!

ئەگەر کوردایەتیتان پێ ناکرێت، بە کوردپەروەرەکان مەیفرۆشنەوە؛ ئەمە پەیامە گشتییە، نەک تەنها بۆ کەسێک و دووان.

07 شوبات 2026 18:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026