شه‌پۆلێكی نوێی باران و سه‌رما كوردستان ده‌گرێته‌وه
باران و ته‌رزه و به‌فر زۆرینه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه
كه‌شناسی كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی نوێی باران و ته‌رزه و سه‌رما ده‌كات. كه‌شناسێكیش ده‌ڵێت: جارێکی دیکە دۆخێکی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا لەسەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەبێتەوە.
ئه‌مڕۆ كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ كه‌شی ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت. پلەکانی گەرماش بە گشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1- 2) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ. حاجی ئۆمه‌ران به 1 پله‌ی سیلیزی ده‌بێته ساردترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمیانیش به 15 پله‌ی سیلیزی ده‌بێته گه‌رمترین ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، سبه‌ی هه‌ینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت. لە کاتەکانی ئێوارەوه بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت. لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەراست، شەپۆلێکی دیكه‌ی نمە باران و بەفر لە سەرەتای هەفتەی داهاتووه‌وه ناوچەکەمان دەگرێتەوە. لەکاتەکانی درەنگانی شەوییش نمە باران و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی ڕۆژهه‌ڵات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات. هه‌روه‌ها له ڕۆژی شەممەوه کاریگەرییه‌كه‌ی بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان درێژ دەبێتەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، لە ئەنجامی کاریگەری بەردەوامی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناوەراست لەسەر ناوچەکە سبەی هەینی لەکاتەکانی شەودا جارێکی دیکە دۆخێکی ناجێگیری کەش و بەرگەهەوا لەسەر ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دروست دەبێتەوە و هەورە بروسکە و تاوە باران و تەرزە دەستپێدەکاتەوە. سه‌ره‌تا ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکووک ده‌گرێته‌وه. له ڕۆژی شه‌ممه‌ش ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەرین و سۆران دەگرێتەوە.
به‌گووته‌ی ئه‌و شاره‌زایه‌ی كه‌شناسی، ئه‌و شه‌پۆله به‌هێزه‌ی باران و سه‌رما تا ڕۆژی سێشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت، دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی كه‌م و لاواز ده‌بێت.