سه‌رۆك بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتووی رێککەوتنی نێوان حکومەت و هەسەدەیان کرد. جەختیان لە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەری کێشەکان کردەوە.
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سه‌رۆك بارزانی و ئه‌حمه‌د شه‌رع تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانییان كرد. هه‌روه‌ها بیر و ڕایان له‌باره‌ی داهاتووی سووریا گۆڕییه‌وه.
ئه‌مڕۆ باره‌گای بارزانی بڵاویكرده‌وه، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 31ی كانوونی دووەمی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا ئەنجام درا. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە بارودۆخی سووریا و دوایین گۆڕانكارییەكان و ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات و هەنگاوەكانی داهاتوو كرا.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، جەخت لە پێویستیی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا كرایەوە و ئەوەش دووپات كرایەوە كە دیالۆگ و لێكتێگەییشتن تەنیا ڕێگەی چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكان بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی هه‌ینی حكومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ڕێككه‌وتنێكی گشتگیرییان بۆ وه‌ستانی شه‌ڕ واژۆ كرد. به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌بنه به‌شێك له سووپای عه‌ره‌بیی سووریا و كۆتایی به جه‌نگ و كوشتن دێت.