پایتەخت

مەسرور بارزانی: هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر بە تایبەتی لە ناوچە کوردییەکان

مەسرور بارزانی: هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر بە  تایبەتی لە ناوچە کوردییەکان
کورتە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی سووریا و هەسەدە دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی سووریا و هەسەدە دەکات و بە ئومێدەوە لیی دەڕوانێت. 

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکی حکومەت: 


پیشوازی لە ڕێککەوتنی حکومەتی سووریا و هەسەدە دەکەین و هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان.
 
پشتیوانی گەلی کوردستان لە هەموو جیهان و بە تایبەتی ڕوڵی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە کۆتاییهێنان بە گرژیەکان و گرتنەبەری ڕێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکان، جێگەی شانازییە.
 
ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی سەرۆک و حکومەت و نوێنەر و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییهێنان بە گرژیەکان و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و سەقامگیریی لە ناوچەکە.
مەسرور بارزانی
 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/1/30
30 کانونی دووەم 2026 15:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026