پایتەخت

دڵۆپەی باران دەکرێت بە وزەی کارەبا

دڵۆپەی باران دەکرێت بە وزەی کارەبا
کورتە

داهێنانێکی ناوازە رێگا بە رووی پەرەپێدانی زیاتری وزەی نوێبووەوە و پاک دەکاتەوە

داهێنانێکی ناوازە رێگا بە رووی پەرەپێدانی زیاتری وزەی نوێبووەوە و پاک دەکاتەوە، کاتێک تێمێکی زانایانی سەنگافورە توانیان دڵۆپەی باران بگۆڕن بۆ کارەبا.

 

تیمەکە رێگایەکی زیرەکیان دۆزیوەتەوە لە میکانیزمی گۆڕینی دڵۆپەی ئاو بۆ کارەبا، بەڵام دۆزینەوەکەیان لە قۆناغی سەرەتادایە، بەجۆرێک توانیویانە 12 گڵۆپی LED بۆ ماوەی 20 چرکە کارپێبکەن.

 

توێژینەوەکە لە گۆڤاری ACS Central Scienceبڵاوکراوەتەوە. سیۆلینگ سوه کە سەرپەرشتی داهێنانەکەی کردووە لە باسی میکانیزمی دۆزینەوەکەدا دەڵێت، کاتێک باران دەبارێت، دڵۆپە ئاوەکان بە بۆرییەکی شوشەیدا تێپەڕدەبن و ئەو سەری بۆریەکەش ئامێرێکی دروستکردنی کارەبای پێوە جێگیر کراوە (تۆرباین)، کە کارەبا بەرهەم دەهێنێت.

 

هاوکات راشیگەیاندووە لە رێگەی بەکارهێنانی دڵۆپەکانی باران، بە چەند میکانیزمێکی ئاڵۆز کارەبا دروستدەکرێت. ئەمەش وادەکات لە باران بارین وزەیەکی پاک و نوێببوەوە بەردەست ببێت. سیۆلینگ سوه ئاشکرایکردووە ئەم سیستمە نزیکەی 10% وزەی باران بۆ کارەبا دەگۆڕێت و لە کاتی زیادکردی بۆرییەکانیشدا رێژەی کارەبای بەرهەمێنراو بۆ دوو هێندە زیادیکردووە.

 

 

29 کانونی دووەم 2026 20:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026