تا سبه‌ی ئێواره بارانی به‌خوڕ ده‌بارێت
باران بارین ده‌ستیپێكردووه و كه‌شناسیش واده‌ی كۆتایی هاتنی بڵاوكرده‌وه
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، كه‌شی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكرده‌وه. كه‌شناسانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، شه‌پۆلی باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌شناسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ لە کاتەکانی نیوەڕۆوه کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات. سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات، دواتر بۆ سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كان درێژ دەبێتەوە، لەگەڵ باران بارین له ناوچە سنوورییەکان و لووتکە و قەدپاڵی چیا بەرزەکان. ئەو چیا بەرزانەشی 1500 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوه‌ن، به‌فری لێ ده‌بارێت.
به‌پێی بڵاوكراوه‌كه، لە دوای نیوەڕۆوه کاریگەری ئەو شەپۆلە زیاد دەکات. باران بارین بە شێوەی بارانی مامناوەند و هەندێك ناوچەی سنووری ئیدارەی زاخۆ و پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای سلێمانی و چەمچەماڵ و باکووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان، هه‌روه‌ها ناوچە شاخاوییە بەرزەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ڕێژەی باران بارینی بە شێوەی لێزمە بارانی کورت خایەن و هەورە تریشقە دەبێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به سبه‌ی پێنجشه‌ممه نووسیویه‌تی، کاریگەری ئەم شەپۆلەی ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، تا کاتەکانی بەیانی زووی ڕۆژی پێنج شەممە بە نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆوه ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، باران بارین و بەفر بارین لەسەر ناوچە سنووریەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان لە هەندێ کاتدا بەردەوامی دەبێت تا دوای نیوه‌ڕۆ و دواتر كاریگه‌رییه‌كه‌ی كۆتایی پێدێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، زۆرترین ڕێژه‌ی ئه‌و بارانه‌ی پێشبینیكراوه دەکەوێتە نێوان کاتەکانی ئێوارەی چوارشه‌ممه بۆ نیوەی شەو. لە بەیانی زووی ڕۆژی پێنج شەممه کاریگەری لەسەر زۆربەی ناوچەکانمان لاواز ده‌بێت و کۆتای پێدێت، بەڵام لەناوچەکانی ڕۆژهه‌ڵاتی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپه‌رین و سۆران بە لاوازی نمە بارانی پچر پچر تا کاتەکانی ئێوارەی ڕۆژی پێنج شه‌ممه بەردەوامی ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی شاره‌زایانی كه‌شناسی، شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 10 ڕۆژ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ده‌رده‌كه‌وێت.