یه‌په‌گه: سووپای سووریا چه‌كی قوڕس و درۆنی توركی دژی كورد به‌كارده‌هێنێت
یه‌په‌گه نیگه‌رانه له‌وه‌ی سووپای سووریا درۆنی توركی دژی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كورد به‌كارده‌هێنێت
گوته‌بێژی یه‌په‌گه له دیدارێكی میدیایی له‌گه‌ڵ ئه‌لمۆنیته‌ر، هۆشداری به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌دات و زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات.
سیامەند عەلی، گوتەبێژی یەپەگە ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای سووریا چه‌كی قورس له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كۆبانێ به‌كارده‌هێنن، هاوكات به درۆنی توركی هێزه كوردییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی به ئامانج ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئامانج له‌و هێرشانه دابڕان و گۆشه‌گیركردنی هێزه‌كانی ئێمه‌یه له شار و ناوچه كوردنشینانه‌كان. ئه‌وه له ئێستادا بووه‌ته ستراتیژی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریا و حكومه‌تی دیمه‌شق.
ئاشكرای كردووه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده زیاتر له 100 هه‌زار شه‌ڕكه‌ر بوون، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی و به هێزی پاره 50 هه‌زار شه‌ڕكه‌ری عه‌ره‌ب، هه‌سه‌ده‌یان جێهێشت و چوونه‌ته نێو ڕیزی چه‌كدارانی سووپای سووریا.