پسوولەی خۆراک دایک و باوکان ئاگادار دەکاتەوە
تۆمارکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵ لە پسوولەی خۆراکی بە ئەلیکترۆنی دەستیپێکردەوە.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، پڕۆسەی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن 12 ساڵی بۆ سەر پسوولەی خۆراک دەست پێدەکاتەوە، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە ئەم مامەڵەیە ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو پێداویستیانەی بۆ تۆمارکردنەکە داواکراون بریتین لە: کارتی نیشتمانی منداڵەکە، وێنەیەکی نوێی منداڵەکە، لەگەڵ کارتی نیشتمانی دایک یان باوک. لەو حاڵەتانەشدا کە منداڵەکە دایک و باوکی نەمابێت، پێویستە وێنەی وەفاتنامەی یەکێکیان لە سیستەمەکەدا هاوپێچ بکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بۆ پرۆسەی پارەدانی ئەلیکترۆنی (ڕسوومات)، هاووڵاتییان پێویستە یەکێک لەم دوو کارتەیان لا بێت: ڤیزە کارتی بانکی جنوبی یان کیو کارت.