پایتەخت

خۆشەویستیی پۆپ و سیاسەت

خۆشەویستیی پۆپ و سیاسەت
کورتە

کەیتی پێری و جەستن ترودۆ پەیوەندییەکی چاوەڕواننەکراو ڕادەگەیەنن

دوای چەندین مانگ لە دەنگۆی میدیایی، دواجار جیهانی پۆپ و سیاسەتی نێودەوڵەتی لە خاڵێکدا یەکترییان بڕی. کەیتی پێری، ئەستێرەی ناوداری ئەمریکی تەمەن 41 ساڵ، بە فەرمی پەیوەندی سۆزداری خۆی لەگەڵ جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی کەنەدا ئاشکرا کرد، ئەمەش دوای ئەوەی زنجیرەیەک وێنەی رۆمانسییان لە تۆکیۆ بڵاوکرایەوە، کە بووە جێی سەرنجی میدیاکانی جیهان.


پێری، کە ئێستا لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەیدا بە ناوی (Lifetimes Tour) لە ژاپۆنە، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی سێڵفی بڵاوکردەوە کە تێیدا لە باوەشی ترودۆیە و هاوکات ڤیدیۆیەکی ڕەش و سپیشی داناوە کە تێیدا پێکەوە سووشی دەخۆن و سەردانی مۆزەخانەی بەناوبانگی تیملاب دەکەن. ئەم گەشتە رۆمانسییە دوای ئەوە دێت کە فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، لە پۆستێکدا کەیتی پێری وەک "هاوبەش"ـی ترودۆ ناساندبوو، ئەمەش هێندەی دیکە سەرنجی میدیاکانی ڕاکێشا.


بەگوێرەی سەرچاوەکانی گۆڤاری ئەس ویکلی، دروستبوونی ئەو پەیوەندییە ئاسان نەبووە، سێ مانگ لەمەوبەر بەهۆی خشتەی کارە چڕەکانی پێرییەوە ساردبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام خانمە گۆرانیبێژەکە لە تشرینی یەکەمی ڕابردووە هەوڵی داوە پەیوەندییەکە لە چاوی کامێراکان دووربخاتەوە، تا ئەو کاتەی وێنە تایبەتەکانیان بڵاوکرایەوە و بووە هۆی دروستبوونی هەرایەکی گەورە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.


ئەم ڕاگەیاندنە کتوپڕە دوای گۆڕانکاریی گەورە دێت لە ژیانی هەردووکیان، کەیتی پێری لە ئایاری ئەمساڵدا کۆتایی بە پەیوەندییە نۆ ساڵەکەی لەگەڵ ئەکتەری ناودار ئۆرلاندۆ بلووم هێنا، کە کچێکی پێنج ساڵانیان هەیە بەناوی دەیزی دۆڤ، بەڵام بەڵێنیان داوە وەک خێزانێک بۆ پەروەردەکردنی کچەکەیان بمێننەوە.


هەروەها جەستن ترودۆ، لە هاوینی 2023ـدا و دوای 18 ساڵ هاوسەرگیری، جیابوونەوەی خۆی لە سۆفی گرێگوار راگەیاند و هێشتا رێکارە فەرمییەکانی جیابوونەوەکەیان کۆتایی نەهاتووە، و لە ماوەی ڕابردووشدا لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی کەنەدا کشایەوە.

10 حوزەیران 2026 21:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026