ترەمپ: ئەمڕۆ بە تووندی لە ئێران دەدەین
ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنەوەی سەر ئێران دەکات بە تووندی.
دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە هۆشداریی تووند دەداتە کۆماری ئیسلامی و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بە تووندی هێرشدەکەنەوە سەر ئێران، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاران هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ و بایەخدار.
ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەخنەی تووندی لە شێوازی مامەڵەی سەرکردەکانی ئێران گرت و گوتی: "ئێران سەرقاڵی کات کوشتنە و نازانم سەرکردەکانیان خەریکی چین، بەڵام ئێمە ڕێگریی تەواویان لێ دەکەین لەوەی ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
سەبارەت بە جیاوازیی دیدگای خۆی و ئیدارەی پێشوو، ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2015، کە لە سەردەمی باراک ئۆباما واژۆ کرابوو، ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی ئێران بگاتە چەکی ئەتۆمی، هەر بۆیە گوتی: "ئێمە ڕێککەوتنێکی وەک ئەوەی ئۆبامان ناوێت."
لە کۆتایی قسەکانیدا، ترەمپ ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی زۆر نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام ئێرانییەکان بەردەوامن لە درێژەدان بە سیاسەتی کات کوشتن و دواخستنی پرۆسەکە، ئەمەش لە کاتێکدایە واشنتن ستراتیژیی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئەتۆمی تاران چڕتر کردووەتەوە.