بەغدا دۆسیەی مووچەی کوردستانی یەکلا کردەوە
زانیاری نوێ لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگەکانی داهاتوو.
گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، پەیامێکی دڵنیایی ئاڕاستەی فەرمانبەران و مووچه‌خۆران و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ده‌كات.
ئه‌مرۆ حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بە تەواوی گەرەنتی کراوە. پرسی شایستە داراییەکان و مووچەی خەڵکی کوردستان لە چوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و داراییەکاندا پارێزراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتن یان نەهاتنی نییە.
پێشتر عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای ڕاگرتنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
دواتر وه‌زاره‌تی دارایی له وه‌ڵامێكدا بۆ عەدنان فەیحان گوتی: کە داواکردنی بڕینی مووچەی چینێکی دیاریکراوی هاووڵاتیان لە لایەن کەسایەتییەکەوە کە لە لوتکەی دەسەڵاتی یاساداناندایە، جێگەی سەرسوڕمانە، چونکە ئەرکی ئەو پاراستنی مافی هەمووان و دابینکردنی یەکسانییە نەک نانەوەی جیاکاری.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پرسی مووچە و بودجەی كوردستان هەمیشە كه‌وتووه‌ته نێو گفتوگۆی هەولێر و بەغدا، به‌ڵام ئه‌م ئەم گوتانه‌ی حەیدەر عەبوودی دڵنیاییەکی زیاتر بە شەقامی کوردی دەبەخشێت.